کەسوکارەکەی زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی د. کازم بڵاودەکەنەوە

د. کازم فاروق
SNN-
کەسوکاری د. کازم فاروق ڕایانگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ زانیاریی گرنگ لەسەر نەخۆشییەکەی و هۆکاری نەخۆشکەوتنی بڵاودەکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە پەیجی فەرمیی د. کازم فاروق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، خێزانی د. کازم زانیاریی گرنگ لەسەر نەخۆشییەکەی و هۆکاری نەخۆشکەوتنی بڵاودەکەنەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ شەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2022، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا:”ئەو دۆخەی کە دەوترێت د. کازمی تێدایە دروستکراوە بۆ بیربردنەوەی قەیرانەکانە لەڕێگەی چەند پەرلەمانتارێکەوە کە خۆیان بە ئیسلامی و سەربەخۆ دەناسێنن، بەڵام سەر بە حزبی دەسەڵاتن و لە داهاتووشدا دەردەکەوێت”
ئاماژەی بەوەشکرد:”چەندین جار داوامان لە د. کازم کردووە کە مووچەی پەرلەمانتاری وەرنەگرێت، چونکە ئەو دەوامی نەکردووە، بەڵام ئەو تا ئێستاش وەریدەگرێت.”
وتیشی: “د. کازم لە 22-3-2022، لە فڕۆکەخانەی بەغداوە گەشتی کردووە بۆ بەریتانیا و لەئێستادا لەگەڵ خێزانەکەی لەوێ نیشتەجێیە و هیچ کێشەیەکی تەندروستیی نییە.”
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



