
مووچە
SNN- عەلی حەمەسەعید
وابڕیارە سبەی دووشەممە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردووی مامۆستایانی وانەبێژ و ڕۆژی سێ شەممەش 1/11/2022 مووچەی لیوا هاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت، هاوكات بەهەمان لیستی مانگی ڕابردووش یەكشەممە 6/11/2022 دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت ودەستەكان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، سبەی دووشەممە 31/10/2022 دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردووی مامۆستایانی وانەبێژ لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكان، هاوكات ڕۆژی سێ شەممە 1/11/2022 دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی لیوا هاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە كەلەلایەن هاوپەیمانانەوە مانگانە پارەی مووچەكانیان بۆ دابین دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارەی پێویست لەبەردەستدایە بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان بۆ ئەومەبەستەش لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەرواری 6/11/2022 دەست بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی و دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی دیكە دەكرێت.
ئەوبەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی ڕابردوو دەبێت و لەماوەی 20 ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابشدەكرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



