زیاتر لە 17 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە

0
463

SNN

فەلاح مەولود ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی كانزایی لە لێدوانێكدا بۆ میدیای فه‌رمی حكومه‌ت رایگه‌یاند، “دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی كراوە و تا ئێستا لە پارێزگای هەولێر چوار ملیۆن و 488 هەزار و 310 لیتر و لە پارێزگای سلێمانی هه‌شت ملیۆن لیتر و لە پارێزگای دهۆک شه‌ش ملیۆن و 646 هەزار و 174 لیتر و لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 220 هەزار لیتر و لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران یەک ملیۆن و 213 هەزار و 200 لیتر نەوتی سپی بەسەر ماڵان دابەشكراوە”.

فەلاح مەولود وتیشی، “بڕە نەوتێکی زۆر لە کۆگاکانی بەڕێوەبەڕایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی هەیە، هەر کاتێک لە ڕێگەی قائیمقامیەتەكانەوە داوا بکەن، نەوتەکەیان بۆیان دەنێردرێت، كه‌ 284 هەزار دینار لەسەر حکومەت دەکەوێت و بە نرخی پاڵپشتیکراوی 100 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتیان”.

بەپێی داتاکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لە دهۆك 10 هەزار و 700 خێزان و لە گەرمیان هەزار و 100 خێزان و لە سۆران شه‌ش هەزار و 66 خێزان، نەوتیان وەرگرتوە کە كۆی گشتی دەگاتە 17 هەزار 866 خێزان و بۆ هەر خێزانێكیش 200 لتر دابین كراوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this