ئەندامێكی كۆنگرەی پارتی بۆ SNN: میدیا جیهانییەكان چاویان لەسەر بەستنی كۆنگرەی 14ی پارتییە

بەسام عەلی
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێکی كۆنگرەی 14ی پارتی كە لەلایەن (مەسعود بارزانی)یەوە کاندیدی کراوە بۆ ئەندامی سەركردایەتی ئاماژە بەوەدەكات بەستنی كۆنگرەی 14ی پارتی هێندە گرنگە میدیا جیهانییەكان و میدیاكانی وڵاتانی دەوروبەر چاویان لەسەر بەستنی كۆنگرەی پارتییە، جەختیش دەكاتەوە كە لە ئێستاو داهاتووشدا هەر (مەسعود بارزانی) سەرۆكی پارتییە و بەسەرۆك دەمێنێتەوە.
بەسام عەلی، ئەندامی كۆنگرەی 14ی پارتی كەلەلایەن (مەسعود بارزانی) سەرۆكی ئەو حزبەوە کاندید کراوە بۆ ئەندامی سەركردایەتی بە SNN-ی ڕاگەیاند: پارتی هێزی یەكەمی هەرێمی كودستانە بەدڵنیایشەوە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكەش هێزێكی زۆر كاریگەرە، بۆیە بەستنی گەورەترین هێزی سیاسی كاریگەری زۆر گەورەشی دەبێت لەسەر ئاستی سیاسی لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەندەی تێبینیمان كردووە لەبەر گرنگی بەستنی ئەم كۆنگرەیەی پارتی، هەموو میدیا جیهانییەكان و میدیا عێراقییەكان و میدیاكانی وڵاتانی دەوروبەر چاویان لەسەر بەستنی كۆنگرەی پارتییە، هاوكات لەناو كۆنگرە پەیڕەو پرۆگرامی پارتی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و هەر گۆڕانكارییەكیش بكرێت دەبێت متمانەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە بەدەستبهێنێت.
ئەو ئەندامەی كۆنگرەی 14ی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، (مەسعود بارزانی) مەرجەع و ڕەمزی نەتەوایەتی ئێمەیە، لە ئیستاو لە ئایندەش هەر سەرۆكی پارتییە و هەر بە سەرۆك دەمێنێتەوە، هاوكات ڕەنگە ڕەشنوسێك ئامادەكرابێت كە لەو ڕەشنوسەدا باس لە ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە پەیرەو پرۆگرامی پارتی كراوە، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا بۆ هەر گۆڕانكارییەك دەبێت دەنگی ئەندامانی كۆنگرە بەدەستبهێنێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



