یه‌كه‌م قۆناغى گۆڕ‌انى كاره‌با بۆ كارت له سلێمانى ده‌ستیپێكرد

كارمه‌ندێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى ڕاپه‌ڕین له‌كاتى كاردا | فۆتۆ: SNN
SNN
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ى نیسان، رایگەیاند، كاره‌باى شارى نیشته‌جێبوونى به‌رزاییه‌كانى قه‌یوان له سلێمانى گۆڕاوه بۆ پریپەید.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ئاشكرایكردووه، “ئاگاداری دانیشتوانی شارى نیشتەجێبوونى (بەرزاییەکانی قەیوان) دەکەینەوە، کە کارەبای نیشتیمانیان گۆڕاوە بۆ سیستمی (پریپەید)”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كاره‌باى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “دەبێت لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دانیشتووانى شارى نیشتەجێبوونى (بەرزاییەکانی قەیوان) سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیا (EDMI) بکەن لەناو کۆمەڵگەی بەرزاییەکانی قەیوان بۆ کڕینى (کارتى کارەبا)و وەرگرتنی ئامێری (CIU) کە لەڕێگەیەوە باڵانسی یەکەی کارەبا پڕدەکرێتەوە”.
له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پابه‌ندى بڕیاره‌كه نابن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “ئه‌و هاوبه‌شانه‌ى كه پابه‌ندى بڕیاره‌كه نابن کارەباکانیان دەکوژێتەوە و بێ کارەبا دەبن”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش



