
Sameh Shoukry, president of the COP27 climate summit, left speaks during an opening session at the COP27 U.N. Climate Summit, Sunday, Nov. 6, 2022, in Sharm el-Sheikh, Egypt. (AP Photo/Peter Dejong)
SNN
ئەمڕۆ لە ناوچەی (شرم الشيخ)ی میسر بەبەشداری سەرۆک و بەرپرسانی نزیکەی (200) وڵات، کۆنگرەی (27)هەمینی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە کەشوهەوا دەست بەکارەکانی دەکات، لەکۆنگرەکەدا؛ باس لە زیانەکان و لێکەوتە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ئەو وڵاتانە دەکرێت کە کاریگەرییەکانی ئەو دۆخە نوێیەیان لەسەر دەرکەوتووە.
هەروەها باس لە دامەزراندنی ئەو سندووقەش دەکرێت کە بەگرنگ دەزانرێت وڵاتانی دەوڵەمەند لەڕێگەیەوە کۆمەکی وڵاتانی هەژار بۆ ڕووبەڕووبونەوەی زیانەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بکەن.
بەپێی کارنامەی کۆنگرەکە بێت بۆماوەی دوو هەفتە سەرۆک و کاربەدەستانی وڵاتان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەوی گفتوگۆ دەکەن و هەوڵێکی زۆر هەیە کە بابەتی کۆمەکی سندووقی پاڵپشتی لە ڕووبەڕووبونەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی گۆڕانکارییەکان لە کارنامەی کۆتایی کۆنگرەکە جێگیر بکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە لە کۆنگرەی (26)ی ئاووهەوا کە ساڵی ڕابردوو لەشاری (گلاسکۆ) بەڕێوەچوو، وڵاتانی دەوڵەمەند ئامادەیی بەخشینی پارەیان بە سندووقەکە دەرنەبڕی. ئەوەی ئەمساڵ دەبینرێت زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی پاڵپشتی لە بیرۆکەی کۆمەک بەخشین بە سندووقەکە دەکەن، بەڵام تاوەکوو ئێستا هەڵوێستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕوون نییە.
هاوکات، وابڕيارە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەشداری لوتکەکە بکات، بەڵام سەرۆکی چین کە لەئێستادا پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمەریکا زۆر ئاڵۆزە، بەشدار نابێت.
بەشدارینەکردنی سەرۆکی چین لەکاتێکدا دێت کە پەکین و واشینگتۆن لە دیارترین ئەو وڵاتانە دادەنرێن کە بەهۆکاری جیاجیا کاریگەریی خراپیان لەسەر کەشوهەوای جیهانی درووستکردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


