گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى ملیۆنان مرۆڤ دروستكردووه

گۆڕ‌انى كه‌شه‌وهه‌وا | فۆتۆ: VOX
SNN
له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى 27هەمین لوتکەی تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا لە میسر سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و وتى: “گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى ملیۆنان مرۆڤ دروستكردووه و به‌هیواین ئه‌م لوتكه‌یه بتوانێت گۆڕانكارییه‌ك بهێنێته كایه‌وه كه ژیانى مرۆڤ رزگاربكات”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ى نیسان، عه‌بدولفه‌تاح سیسى، سه‌رۆكى مسیر له وته‌كه‌یدا باسى دۆخى ژینگه و گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌واى كرد و وتى: “به‌داخه‌وه گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا كاریگه‌رییه‌كانى خراپتر و خراپتر و خێراتر و خێراتر ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌ك هێنده كاریگه‌رییه‌كانى خێرابوون كه ناكرێت پێشیان پێبگیرێت”.
وتیشى: “به‌هیواین ئه‌م لوتكه‌یه به بڕیار و راسپارده‌كانى بتوانێت ژیانى ملیۆنان مرۆڤ رزگاربكات، چونكه گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا وایكردووه ژیانى ملیۆنان مرۆڤ پڕئازار و دووباره بێت”.
له‌باره‌ى دۆخى وڵاتانى گه‌شه‌سه‌ندوو كه زۆرترین كاریگه‌ریی گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ریان ده‌ركه‌وتووه سه‌رۆكى میسر داواى كرد، “پاره و بودجه‌ى تایبه‌تیان بۆ ته‌رخانبكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن رووبه‌ڕووى كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا ببنه‌وه”.
عه‌بدولفه‌تاح سیسى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پێویسته هه‌مووان ده‌ستبكه‌ن به به‌كارهێنانى وزه‌ى نوێبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر جیهان كه‌مبكه‌نه‌وه”.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
45 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
45 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش



