دادگای فیدراڵی عێراق کۆتا دانیشتنی لەسەر سکاڵای خانەنشینانی هەرێم ئەنجامدا

0
749
كۆمه‌ڵێك دادوه‌ر له‌ دادگاى فیدراڵى عێراق | فۆتۆ: Iraqia

عەلی حەمەسەعید_SNN

ئەمڕۆ سێشەممە دووەم دانیشتنی دادبینی لە دۆسیەی سکاڵای خانەنشینانی ھەرێم لە دادگای باڵای فیدڕاڵی بەڕێوەچوو، ئەو پارێزەرەی سکاڵاکەشی تۆمارکردووە دەڵێت:” ئەمڕۆ کۆتا دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق بوو سەبارەت بەو پرسە و رۆژی 23ی ئەم مانگەش دادگا کۆتا بڕیاری خۆی لەوبارەیەوە دەدات”.

بەشدار حەسەن، ئەو پارێزەرەی كە بەنوێنەرایەتی ژمارەیەك لە خانەنشینانی هەرێم سكاڵای یاسایی تۆماركردووە بەSNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لەددگای فیدراڵی عێراق بێ ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم پرۆسەی دادگایکردنی سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی هەرێم لە سەر سکاڵایەکی ئێمە بەڕێوەچوو لەسەر جێبەجێنەکردنی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014 تایبەت بە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو کە لە حکومەتی عێراق جێبەجێدەکرێت و لە حکومەتی هەرێم جێبەجێناکرێت لەبری ئەو یاسایە کار بەیاسای ژمارە 27ی ساڵی 2006دەکرێت کە ئەوە لەبەرژەوەندی خانەنشیناندا نییە.

ئەو پارێزەرە خۆبەخشە ئەوەشی خستەروو، ئەمڕۆ کۆتا دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق بوو سەبارەت بەو پرسە، بۆیە جارێکی دیکە لەسەر هەمان بابەت دانیشتن بەڕێوە ناچێت تەنها ئەوە ماوە کە لە 23/11/2022 دادگای فیدراڵی کۆتا بڕیاری خۆی لەبارەی خانەنشینانی هەرێمەوە دەردەکات كە دڵنیاین دادگا لە بەرژەوەندی ئێمە بڕیار دەدەدات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this