نوێترین زانیاری لەبارەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسولەی خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە هەرێمی كورستانزیادلەپێنج ملیۆن و 230 هەزار خێزان مانگانە لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە بەشەخۆراكی مانگانە وەردەگرن، هاوكات بەمەبەستی سڕینەوەی ناوی مردووان و ڕێكخستنەوەی زیاتری بەشەخۆراكی هاوولاتیان، لە ئایندەیەكی نزیكدا دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت و بەشەخۆراكی زۆرێك لە فەرمانبەرانیش دەبڕدرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: لەسەر داوای ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی WFPو بە مەبەستی زیاتر ڕێكخستنەوەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان و سڕینەوەی ناوی دووبارە و ناوی مردووان، گۆڕانكاری لە پسوولەی بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دەكەین، بە جۆرێك هەر خێزانێك لەبری ئەو پسوولەیەی ئێستا هەیە وپێی دەڵێن فۆڕمی خۆراك، ناسنامەیەكی ئەلكیترۆنیان بۆ دەكرێت و فۆڕمی خۆراك نامێنێت .
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەسەروبەندی بە ئەلیكترۆنیكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان، ئەو كەسانەی كە فەرمانبەری حكومین و داهاتی مانگانەیان لە سەروو ملیۆنێك و500 هەزاردینارەوەیە بەشەخۆراكی مانگانەیان دەبڕدرێت بەڵام ناوەكانیان لەسەر ناسنامەی ئەلیكترۆنی خۆراك دەمێنێتەوە، واتە پێدانی خۆراک بەو كەسانەی داهاتی مانگانەیان باشە هەڵدەپەسێردرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لە پارێزگای نەجەف دەست بە ئەلكترۆنیكردنی پسولەی خۆراك كراوە، هاوكات لە هەرێمی كوردستانیش لە پارێزگای دهۆك دەست بەوكارە دەكەین و پاشان لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق وهەرێمی كوردستان پسولەی خۆراك دەكرێت بەئەلیكترۆنی بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی و وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە ئامادەكاریداین بۆ دەستپێكردنی ئەوپرۆژەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


