مەرجەکانی وەرگرتنی پورە هەنگ بۆ دەرچووانی بەشە كشتوكاڵییەكان رادەگەیەندرێت

هەنگوین
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگای سلێمانی بە پاڵپشتی دارایی ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی، پرۆژەی پێدانی پورە هەنگ بەدەرچووانی بەشە كشتوكاڵییەكان جێبەجێدەكات، بەڵام لە قۆناغی یەكەمدا تەنها دەرچووانی بەشە كشتوكاڵییەكانی سنوری (پێنجوێن، شارباژێر، ماوەت و بازیان) دەتوانن سودمەند ببن لەو پرۆژەیە هەر دەرچوویەكی بەشە كشتوكاڵییەكان چوار پورەی هەنگی پێدەدرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەشی پاراستنی ڕووەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، پرۆژەی پێدانی پورەی هەنگ بە دەرچووانی بەكشتوكاڵییەكان لە ئێستادا تەنها دەرچووانی بەشە كشتوكاڵییەكانی سنورەكانی (شارباژێر، پینجوێن ماوەت و بازیان) دەدرێت و لە قۆناغەكانی داهاتوو دەكرێت پرۆژەكە فراوانتر بكرێت و ناوچەكانی دیكەی سنوری پارێزگای سلێمانی بگرێتەوە، بەڵام لە ئێستادا سروشتی ئەو ناوچانە بۆ بەخێوكردنی هەنگ بە باش زاندراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆژەكە بە پاڵپشتی دارایی ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی جێبەجێدەكرێت، بەجۆرێك هەر دەرچوویەكی بەشە كشتوكاڵییەكان بەتایبەت دەرچووانی بەشی باخداری دەتوانن چوار پورەی هەنگ وەربگرن، ئەوەش بەگوێرەی چەند مەرجێك كە ئەو دەرچووانەی بەشە كشتوكاڵییەكان كە پورەی هەنگیان پێدەدرێت بۆماوەی 15 ڕۆژ دەخرێنە خولێكی تایبەت بە چۆنیەتی بەخێوكردنی هەنگەوە و پاشان بڕوانامەیان پێدەدرێت.
هەر لەزانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە ئەو دەرچووانەی بەشە كشتوكاڵییەكان كە پورەی هەنگیان پێدەدرێت بۆماوەی شەش مانگ تا 12 مانگ لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆڕەوە دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە و لەو ماویەدا بۆیان نییە بە هیچ شێوەیەك كڕین و فرۆشتن بەو پورە هەنگانەوە بكەن، هاوكات تێچووی دارایی ئەو پورە هەنگانە دەكەوێتە ئەستۆی ڕێكخراوەكەو بێ بەرامبەر پورە هەنگەكان دەدرێن بە دەرچووانی بەشە كشتوكاڵییەكان، بۆ ئەو مەبەستەش دەرچووانی بەشە كشتوكاڵییەكان لەسنوری ئەو چوار ناوچەیە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سنورەكانیان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕم.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


