پارتى رێگه‌ى نه‌دا جه‌وهه‌ر ئاغاى هه‌ركى بچێته ناو شارى هه‌ولێر

لۆگۆى پارتى دیموکراتى کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رێگرى كرد له جه‌وهه‌ر ئاغاى هه‌ركى بچێته ناو شارى هه‌ولێر و كوڕى ئه‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌ش ده‌ڵێت: “پارتى ده‌ترسێت له عه‌شیره‌ت و پێگه‌ى ئێمه بۆیه رێگه‌یان نه‌دا باوكم سه‌ردانى هه‌ولێر بكات”.
هه‌ركى جه‌وهه‌ر ئاغا هه‌ركى، كوڕى جه‌وهه‌ر ئاغاى هه‌ركى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به SNNى راگه‌یاند، “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رێگه‌ى نه‌دا ئه‌مڕۆ باوكم كه سه‌رۆكى عه‌شیره‌تى هه‌ركیه بچێته شارى هه‌ولێر”.
له‌باره‌ى چۆنیه‌تى رێگریكردن له جه‌وهه‌ر ئاغاى هه‌ركى كوڕه‌كه‌ى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “باوكى له‌ناو خاڵى پشكنینه‌كان رێگرى لێنه‌كراوه، به‌ڵكو پێشتر له‌لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه په‌یامى ئه‌وه‌ى پێدراوه كه ئه‌مڕۆ ناتوانێت بچێته هه‌ولێر و رێگه‌ى ناده‌ن”.
به وته‌ى هه‌ركى جه‌وهه‌ر ئاغا هه‌ركى، “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ترسێت له‌وه‌ى باوكى بچێته هه‌ولێر و گردبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى كۆمه‌ڵایه‌تى عه‌شیره‌ته‌كه‌یان رووبدات”، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌شه كه، “رێگه‌ى نه‌داوه ئه‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته بچێته هه‌ولێر”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌م حاڵه‌تى رووده‌دات؟ هه‌ركى جه‌وهه‌ر ئاغا هه‌ركى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئه‌وه یه‌كه‌مجاره حاڵه‌تى له‌م شێوه‌یه رووده‌دات و رێگه نادرێت باوكم بچێته هه‌ولێر”.
له‌باره‌ى هۆكارى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى عه‌شیره‌تى هه‌ركى بۆ شارى هه‌ولێر كوڕه‌كه‌ى باسى له‌وه‌شكرد، “سه‌ردانه‌كه‌ى باوكم به‌مه‌به‌ستى كۆمه‌ڵایه‌تیه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سیاسى نه‌بووه، ئێمه پرسه و بۆنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیمان زۆره، پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش له‌و گردبوونه‌وانه ده‌ترسێت كه به‌هۆى سه‌ردانى باوكمه‌وه بۆ هه‌ولێر دروستده‌بن”.
More News
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش



