نوێترین زانیاری لەبارەی گەیشتنی نەوتەكەی بەغدا بۆ هەرێم

0
479

SNN-عەلی حەمەسەعید

هەرچەندە وابڕیاربوو لەسەرەتای ئەم مانگەوە حكومەتی عێراق بڕی پێویست لەنەوتی سپی ماڵان بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت و بە نرخی 30 هەزار دینار بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبكرێت، بەڵام بەوتەی پەرلەمانتارێكی كورد لە فراكسیۆنی یەكێتی، بەهۆی ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەنیازبوو بەشێوەی نرخی بازرگانی نەوت ڕەوانەی پارێزگاكانی هەرێم بكات ئەوە بووە هۆی ئەوەی ناردنی ئەو نەوتەگرفتی بۆ دوست ببێت بۆیە لە فراكسیۆنی یەكێتی نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە بۆ پێداچوونەوە بەو نرخەدا.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی ناردنی نەوتی سپی ماڵان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان چەند گرفتێكی ڕووبەڕووبووەتەوە، ئێمەش لە فراكسیۆنی یەكێتی لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەوگرفتانەداین، بەتایبەت ئەو نرخەی كەلەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە دیاریكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وابڕیار بوو نرخی بەرمیلێكنەوتی سپی ماڵان بە 30هەزار دینار دابەشبكرێت بەسەر هاووڵاتیانی هەرێم هاوشێوەی هاووڵاتیانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، بەڵام لەسەروبەندی ناردی نەوت بۆ پارێزگاكانی هەرێم وەزاەتی نەوتی عێراق نرخی بازرگانی دیاریكردبوو بۆ ئەونەوتەیكە بڕیاربوو بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرن كە بۆ هەر بەرمیلێك بڕی 150هەزار دینار دیاری كرابوو، بۆەوهۆیشەوە ناردنی نەوت گرفتی بۆدروست بوو.

ئەوپەرلەمانتارەی فاكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی نوسراوێكمان ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە و جەختمان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە هەرێمی كوردستانیش بەشێكە لە عێراق ناكرێت لەهەرێمی كوردستان نرخی بەرمیلێكنەوت بە 150 هەزار و لە شارەكانی دیكەی عێراق بە 30 هەزار دینار بێت، بۆیە چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەكەین بۆ پێداچوونەوە بەو نرخانەدا و دواتر ڕەوانەكردنی نەوت بۆ هەرێمی كوردستان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this