سەردانی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا دواخراو SNNیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات

SNN-عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە وابڕیار بوو ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی هەرێم بەمەبەستی دەستپێكردن بۆ دانوستاندن لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت لەنێوان هەرێم و عێراق سەردانی بەغدا بكەن، بەڵام بەوتەی پەرلەمانتارێكی كورد سەردانی ئەو شاندەی هەرێم بۆ كۆتایی ئەم هەفتەیە دواخراوە، هاوكات مەبەستی سەردانی شاندەكەی هەرێم بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر پشكی كوردلە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە وا بڕیار بوو ئەمڕۆ شاندێكی بالا لە حكومەتی هەرێمەو سەردانی بەغدا بكەن بەڵام سەردانی ئەوشاندەی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا بۆ كۆتایی ئەم هەفتەیە وبەدیاریكراوی بۆ ڕۆژی پێنج شەممە دواخراوە ئەوەش بەهۆی سەرقاڵی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق بە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ وەزارەتەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری سەرەكی سەردانی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر پشكی كوردلە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق پێش ئەوەی پرۆژە یاسای بودجە بێتە پەرلەمانەوە كەوابڕیارە ئامادە بكرێت، هاوكات هەر ئەوشاندە گفتوگۆشدەكەن لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینار وەكپشكی هەرێم بۆ مانگەكانی 11 و 12 ی ئەمساڵ.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا گفتوگۆكانی نێوان یەكێتی و پارتی لە سەر یەكلاكردنەوەی وەزارەتەكانی ژینگە و نیشتەجێكردن و ئاوەدانكردنەوە یەكلایی نەبوونەتەوە ئێمە لەیەكێتی مافی خۆمانە وەزارەتێكی دیكەمان لابێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


