بۆ یه‌كه‌مجار حزبێكى تایبه‌ت به ژنان له عێراق راگه‌یه‌نرا

كچێكى عێراق له‌كاتى خۆپیشاندانه‌كانى تشریندا | فۆتۆ: AFP
SNN
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى عێراقدا حزبێكى تایبه‌ت به ژنان به‌ناوى (بزووتنه‌وه‌ی كچان بۆ گۆڕانكاری) راگه‌یه‌نرا و دامهزرێنهرهكهشى ده‌ڵێت: “ده‌مانه‌وێت بچینه په‌رله‌مان و زۆرترین كورسى به‌ده‌ستبهێنین”.
باره‌گاى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌كه ده‌كه‌وێته پارێزگاى زیقار له باشوورى عێراق و دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى ناوى رابیعه ساریفیه.
رابیعه ساریفى له‌باره‌ى حزبه‌كه‌یانه‌وه ده‌ڵێت: “ئێمه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنین بۆ ژنان”.
ساریفى له‌باره‌ى دونیابینى بزووتنهوهكهیانهوه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “بزووتنەوەكهى ئێمه له‌پێناو گۆڕانكارى له دۆخى عێراق و پێگه‌ى ژن له‌و دۆخه‌دا دامه‌زراوه و پێكهاته‌یه‌كى سیاسى مه‌ده‌نیه و كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ژنى عێراقه”.
به وته‌ى رابیعه ساریفى، “بزووتنه‌وه‌كه باوه‌ڕى به ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نى و رێزگرتن له مافه‌كانى مرۆڤ و ره‌چاوكردنى یه‌كسانى جێنده‌رى هه‌یه”.
له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پشتیوانیان ده‌كه‌ن دامه‌زرێنه‌رى بزووتنه‌وه كچان بۆ گۆڕانكاری ده‌ڵێت: “رێكخراوه حكومى و ناحكومیه‌كانیش پشتیوانیمان ده‌كه‌ن”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



