نوێترین زانیاری لەبارەی دەستپێكردنەوەی پێدانی قەرزی بچوك بەگەنجان

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، پرۆژەی دەستكردنەوە بە پێدانی قەرزی بچوك بە گەنجان لە قۆناغی كۆتایدایە و تەنها ئەوە ماوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە مەرج و رێنماییەكانمان بۆدیاری بكرێت و ئێمەش ڕایبگەیەنین بۆیە پێشبینی دەكەین كە لەسەرەتای ساڵی نوێوە پرۆژەی قەرزی بچووك دەستپێبكاتەوە.
ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم بە SNN-ی راگەیاند: دەستكردنەوە بە پێدانی قەرزی بچوك بە هاووڵاتییان بە تایبەت چینی گەنجان لە قۆناغی كۆتایدایە ئەوەش دوای ئەوەی ئێمە لە ماوەكانی ڕابردوودا پێشنیارمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردەوە بۆ ئەوەی دووبارە دەستبكرێتەوە بە پێدانی قەرزی بچووك بە گەنجان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەكەی ئێمەیان پەسەندكردووە، بەڵام بەو مەرج و ڕێنماییانەی كە پێشتر هەبوون واباشترە كە پێداچوونەوەیان پێدا بكرێتەوە، بۆیە لە ئێستادا چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین مەرج و ڕێنماییەكان دیاری بكات ئێمەش ڕایدەگەیەنین كە بە چ شێوازێك دەستدەكەینەوە بە پێدانی ئەو قەرزە بە گەنجان
وتەبێژەكەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەلایەتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كەسانەی كە سودمەند دەبن لە پێدانی ئەو قەرزە تەمەنیان لە ٢٤ تا ٣٥ ساڵ بێت، چونكە پرۆژەكە بۆ پاڵپشتی گەنجانە بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی كە هەیانە هاوكات بڕی پارەی قەرزەكەش لە ملیۆنێك تا 15 ملیۆن دینار دەستپێدەكات و ئەو كەسەشی قەرزەكە وەردەگرێت خولی تایبەتی لەسەر پرۆژەكەی بۆ دەكرێتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



