لە %30 كۆی گشتی ئاوی عیراق لە هەردوو بەنداوی دووكان ودەربەندیخان كۆگاكراوە

بەنداوی دەربەندیخان
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات سەرەڕای ئەوەی بەنداوەكانی هەرێم سەرچاوەیەكی سەرەكی دابینكردنی ئاون بۆ پارێزگاكانی باشوور وناوەڕاستی عێراق، بەڵام حكومەتی عێراقی وەك پێویست پابەندییە دەستورییەكانی بەرامبەر بە دۆخی بەنداوەكانی هەرێم جێبەجێنەكردووە، هاوكات ئاماژە بەوەش دەكات جگە لە بەنداوی دەربەندیخان ئاستی ئاو لە هەردووبەنداوی دووكان و دهۆك زیاد لە مەترێك كەمیان كردووە.
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: لە هەرێمی كوردستان سێ بەنداوی گەورە هەن كە بریتین لە بەنداوەكانی دووكان، دەربەندیخان و دهۆك، لەمساڵیشدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان زیاد لە مەترێك و ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆكیش مەترێك و15 سانتیمەر كەمیان كردووە بەڵام ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەراورد بە ساڵی رابردوو لەم كاتەدا باشترە، بەڵام بە گشتی ئاستی ئاوی كۆگاكراوی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان كەمبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پلانەی بۆ كاركردنی بەنداوەكان دانراوە زۆر بە باشی جێبەجێكراوە، هاوكات حكومەتی عێراقی وەكو پێویست بەدەم دۆخی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستانەوە نەهاتووە و پابەندییە دەستوورییەكانی خۆی بەرامبەر هەرێمی كوردستان جێبەجێ نەكردووە لەكاتێكدا هەردوو بەنداوی دووكان و دەربەندیخان 30٪ی ئاوی عێراقی تێدا كۆگاكراوە.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمئەوەشی خستەڕوو، زۆرگرنگە لەگفتوگۆكانی نێوان هەرێم وبەغدا بابەتی پرسی ئاو و بەنداوەكان ببێتە خاڵێكی سەرەكی گفتوگۆكانی نێوان هەردوولایان، چونكە ساڵانە ئەو بەنداوانە پێویستیان بە نۆژەكردنەوە و دابینكردنی بودجە و پێداویستی هەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


