بزوتنەوەی ئیسلامی چاوەڕێی بڕیاری پەرلەمان دەكات بۆ پڕكردنەوەی كورسییەكانی یەكگرتوو

0
516

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمان بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەیان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانكرد، بەگوێرەی یاسا كاندیدانی لیستی (بەرەوئیسلاح) كە لە بزوتنەوەی ئیسلامی پێكدێن دەتوانن جێگەی ئەو پەرلەمانتارانە بگرنەوە، وتەبێژی بزوتنەوەش لە باڵی ( كامیل حاجی عەلی) ئاماژە بەوە دەكات چاوەڕێی پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەی ئەو پەرلەمانتارانەین لەلایەن پەرلەمانەوە.

محەمەد بازیانی، وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی لە باڵی (كامیل حاجی عەلی) بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوكات كە ئیمە لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی بەشداری هەڵبژاردنمانكرد لیستێكمان دروستكرد بەناوی ( بەرەو ئیسلاح) لەوكاتەدا هیچ كاندیدێكی بزوتنەوە دەرنەچوون وتەنها كاندیدەكانی یەكگرتوو دەنگی پێویستیان هێنا، بۆیە لە ئێستادا كە ئەوان بڕیاری كشانەوەیانداوە لە پەرلەمان بەگوێرەی یاسا مافی ئێمەیە شوێنەكانیان پڕبكەینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی یاسا تا ئەوكاتەی دەستلەكاركێشانەوەی ئەوپەرلەمانتارانەی یەكگرتوولە دانیشتنێكی پەرلەماندا بە فەرمی پەسەند نەكرێت، ئێمە ناتوانین هەر لەخۆمانەوە شوێنی ئەوپەرلەمانتارانە بگرینەوە، بۆیە چاوەڕێی بڕیاری پەرلەمان دەكەین بزانین ئاخۆ دەستلەكار كێشانەوەكە قەبوڵ دەكەن یاخودنا، ئەوكات ئێمەش بڕیاری خۆمان دەدەین.

بە گویرەی زانیارییەكانی SNNبە هەمان شێوەی بزوتنەوەی ئیسلامی لە باڵی ( كامیل حاجی عەلی) بزوتنەوەی باڵی (عیرفان عەلی عەبدولعەزیز) ئەوانیش چاوەڕێ دەكەن پەرلەمانی كوردستان دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی یەكگرتوو پەسند بكات، پاشان ئەوان بڕیار دەدەن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN لەحاڵەتی پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی یەكگرتووكە ژمارەیان پێنج پەرلەمانتارە ئەم کاندیدانەی بزوتنەوەی ئیسلامی جێگەیاندەگرنەوە كە بریتین لە هەریەكە لە (عەبدوڵڵا وەرتی، 3040 دەنگ، كامیل مەحموود، 1169 دەنگ، لەیلا عەلی عەبدولعەزیز، 1109 دەنگ، یوسف ئەحمەد، زیاتر لە 500 دەنگ) هاوكات محەممەد بازیانی، (وەكو سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشە لە لیستی بەرەو چاكسازی خۆی بەربژێر كردبوو) كە 932 دەنگی بەدەستهێنابوو.

ئەگەر محەممەد بازیانی ببێتە پەرلەمانتار، ئەوكات یوسف ئەحمەد لە ململانێكە دەردەچێت و بەهۆی پڕكردنەوەی رێژەی یاسایی ژنان، دەبێت (نەسرین تۆفیق) كە كەمتر لە 500 دەنگی بەدەستهێنابوو، ببێتە پەرلەمانتار.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this