
SNN
لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ژمارەیەک ئاژەڵی سەربڕدراو لەناودەبەن کە لە چەند رۆژی رابردوودا دەستیان بەسەرداگرتووە.
كامه‌ران عزه‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، لە چه‌ند رۆژی رابردوودا لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سهربڕدراودا گرتوه، وتیشی: ئاژه‌ڵه‌كان له گۆڕه‌پانی كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ له شاری سلێمانی سهربڕدرابون.
راشیگه‌یاند: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه نه‌كراوه، شوێنی سه‌ربڕین و فرۆشتنه‌كه‌شیان مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نییه.
روونیشی کردەوە: ئه‌و كوشتارگانهی له‌لایه‌ن دكتۆر و كه‌سانی شاره‌زای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕین، پشكنینیان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا بزانرێت ئاژه‌ڵه‌كه بۆ سه‌ربڕین شیاوه، دواتریش بۆ دڵنیابونه‌وه له ته‌ندروستی گۆشته‌كه بۆ خواردن، پشكنینێكی دیكه بۆ گۆشته‌كه ده‌كرێته‌وه پاشان مۆر ده‌كرێت.
ناوبراو داوا له هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خێزانه‌كانیان له‌و جۆره گۆشته نەکڕن کە له شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕرێن و ده‌فرۆشرێن، له‌كاتی ههبونیشیدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



