
وەزیری دەرەوەی چین
SNN
وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، وڵاتەکەی قەرەبووی ئەو وڵاتانە ناکاتەوە کە بەهۆی کۆرۆناوە زیانیان بەرکەوتووە.
وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین وتوویەتی: “ئەو وڵاتانەی کە پێیان وایە چین قەرەبوویان دەکاتەوە لە بەرامبەر ئەو زیانانەی بەهۆی کۆرۆناوە پێیان گەیشتووە لە خەیاڵدا دەژین”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: چین و ئەمریکا هەردووکیان لە هەماهەنگییان لەگەڵ یەکتر قازانج دەکەن و لە دژایەتی کردنی یەکتریش زیانیان بەردەکەوێت، لەبەر ئەوە پێویستە رێگایەک بۆ پێکەوەژیان بدۆزنەوە.
هاوکات پێشنیاریشی کرد: “هەردوو وڵاتەکە لەپێناو ئابووری خۆیان و جیهانیشدا هەماهەنگییەکانیان دەستپێبکەن بە بێ ئەوەی کاتێکی بەنرخ بەفیڕۆ بدەن”.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانی بە پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا گەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانەکانیدا چینی تۆمەتبارکردووە بەوەی زانیاری ورد و هەستیاری لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا و جیهانیش شاردووەتەوە، ئەوەش بە هۆکاری ئەو زیانە گیانی و ماددیە دەبینێت کە بەهۆی کۆرۆناوە بەر ئەمریکا کەوتوون.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



