SNN-محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژندا، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران دژی خراپی دۆخی مووچە خۆران و دواکەوتنی مووچە گردبوونەوە .
عومەر چاوشین چالاکوان و بەشدار بووی گردبوونەوەکە بە SNN ی راگەیاند: گردبوونەوەی ئەوان ناڕەزای دەربڕینە دژی گوزەرانی مووچە خۆران و هاوڵاتیان کە لە ئێستادا مووچەخۆران بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان لەو پەڕی خراپی گوزەراندان .
وتیشی: “گردبوونەوەکەی ئەوان بەرەنگاریەک بوو دژی راگەیاندنی 72 کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەکردن کە حکومەت بێ ئەوەی بیر لە ژیان و قووتی هاوڵاتیان بکاتەوە راستەوخۆ بڕیار لە قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەکردن دەدات”.
ئەو چالاکوانە باسی لەوەشکرد: ئەوان وەک مامۆستایان و فەرمانبەران و چالاکوانان کۆڵنادەن و لە رۆژانی ئایندەش دژی دواکەوتنی مووچە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.


More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



