
ئاڵای عێراق و سعوودیە
SNN
حکوومەتی عێراق، بە ئامانجی بواژندنەوەی بازاڕی ناوخۆ داوا لە سعوودیە دەکات بە بەهای سێ ملیار دۆلار کاری وەبەرهێنان لە عێراق بکات.
عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ، دوای رۆژێک لە کۆتایی هێنان بە سەردانەکەی بۆ ریاز راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: داوای لە بەرپرسانی سعوودیە کردووە هانی کۆمپانیاکانی سعوودیە بدەن بۆ کاری وەبەرهێنان لە کەرتەکانی وزە و کشتوکاڵ لە عێراق.
دوێنێ شەممە وەزیری دارایی عێراق، عەلی عەللاوی کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ ریاز هێنا کە لەمیانیدا نامەیەکی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی رادەستی شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز کرد.
حکوومەتی پێشووی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەھدی لە ئایاری 2019دا، پڕۆژە یاسایەکی بۆ ھاندانی وەبەرھێنان لەگەڵ سعوودیە پەسەندکردبوو.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



