
ئێران
SNN
ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی بڵاویکردەوە، ژنێکی تەمەن 107 ساڵی وڵاتەکە دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا چاکبووەتەوە.
ژنەکە کە ناوی سەڵتەنەت ئەکبەرییە، دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە ناوەندی شاری ئاراک، لەوێ بۆ ماوەی چەند رۆژێک کەرەنتین کراوە، هاوکات چارەسەری نیشانەکانی کراوە.
لەدوای وەرگرتنی چارەسەر توانیویەتی بەسەر نەخۆشیەکەدا زاڵبێت و گەڕاوەتەوە ماڵی خۆی.
میدیاکانی ئێران بە گرنگییەوە باس لە چاکبوونەوەی ئەکبەری دەکەن، بە ئومێدێک بۆ زاڵبوون بەسەر کۆرۆنادا ناوی دەبەن، لەکاتێکدا ڤایرۆسی کۆرۆنا بەوە ناسراوە کە زیاتر تووشی کەسانی بەتەمەن دەبێت و بەهۆی کەمی بەرگریشیانەوە، زۆرترین حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە جیهاندا هەر لەناو کەسانی بەتەمەندایە.
ئێران یانزدەهەمین وڵاتی جیهانە لە رووی تۆمارکردنی زۆرترین ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا، کە تا ئێستا 133 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 104 هەزار کەس چاکبوونەتەوە و زیاتر لە حەوت هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



