هەرێم پابەند نەبێت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی خانەنشینان قەرزەکانی زیاتر دەبن

پارەی عێراق
SNN-عەلی حەمەسەعید
پارێزەری دۆسییەی تۆماركردنی سكاڵا لەسەر سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبێت بەبڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەكاركردن بە یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014ی خانەنشینی، ئەوا ئەو بڕەپارانەی كە نایدات بە خانەنشینان بەگوێرەی یاسا نوێیەكە سەرجەمی لەسەر دەبێتە قەرز.
بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەی تۆماركردنی سكاڵا لەسەر سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: حكومەتی هەرێم ناتوانێت پابەند نەبێت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراقەوە چونكە لەودادگایە دوونوێنەری كوردی تێدایە، بەلام لەحاڵەتێكیشدا ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەندنەبوو بەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی ئەوا سەرجەم ئەو بڕە پارانەی كە دەبێت بدرێت بەخانەنشینان بەڵام حكومەتی هەرێم نایدات ئەوا سەرجەمی دەبێتە قەرز لەسەر حكومەتی هەرێم دەبێت ئەو قەرزەش بداتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی حكومەتی هەرێمی پابەندكراوە بە كاركردن بە یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014 و هاوكات دەبێت كاركردن بە یاسای ژمارە 27ی ساڵی 2006 ڕابگرێت لەم مانگەوە حكومەتی كە بەگوێرەی ئەو یاسایە كەمترین مووچەی خانەنشینان دەبێتە 500 هەزار دینار كە لە ئێستادا بەگوێرەی ئەو یاسایەی لە هەرێم كاری پێدەكرێت كەمترین مووچەی خانەنشینی تەنها 220 هەزار دینارە.
ئەوپارێزەرەی دۆسیەی تۆماركردنی سكاڵا لەسەر سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای بڕیارەكەوە دەبێت حكومەتی هەرێم پابەند ببێت و گۆڕانكاری لە مووچەی خانەنشینان بكات و بەگوێرەی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014 مووچەی خانەنشینان دابەش بكات، بەپێَچەوانەوە ئەوا سكاڵا تۆماردەكەینەوە بۆئەوەی مووچەی خانەنشینان لەدەستی حكومەتی هەرێم دەربهێندرێت ولەلایەن حكومەتی عێراقییەوە خەرجبكرێت.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


