SNN  زانیاری ورد لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق ئاشكرا دەكات

0
747

SNN-عەلی حەمەسەعید

وابڕیارە لەماوەی كەمتر لە دوو هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئامادەبكرێت و دواتر ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بكرێت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بڕگە و مادەكانی ئەو پرۆژە یاسایەوە، هاوكات SNNیش ئەوەی زانیوە كە بودجەی گشتی عێراق بە 130 تریلۆین دینار خەمڵێندراوە و پشكی كوردیش لە %14 دەبێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، سەرۆكوەزیرانی عێراق هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی هەرچی زووە پێش هاتنی ساڵی نوێ‌ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق ئامادەبكرێت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە و دواتر ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمان بكرێت بۆ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاساكە بۆ ئەو مەبەستەش پێشبینی دەكرێت لەماوەی كەمتر لە دووهەفتەی داهاتوو پرۆژەیاساكە ئامادە بكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، بڕی ئەوپارەیەی كە لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق تەرخانكراوە بریتیە لە بڕی 130 ترلیۆن دینار و هاوكات رێژەی كورتهێنانییش بە ڕێژەی لە 25% دیاریكراوە، لەكاتێكدا بودجەی ساڵی 2021 عێراق بە 129 ترلیۆن دینار پەسندكرا، كورتهێنانیش لەو ساڵەدا بە نزیكەی 28 ترلیۆن دینار بوو، هاوكات لە ساڵی 2021 بانكی ناوەندی عێراق نزیكەی 60 ملیار دۆلاری تێدابوو، بەڵام لە ئێستادا بانكی ناوەندی عێراق خاوەنی 90 ملیار دۆلاری نەختینەیە.

هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتووانی پارێزگاكانی هەرێم دیاردەكرێت، بەو پێیەش هەر دوو لایەنی بەغدا و هەولێر لەسەر ئەوەرێككەوتوون كە پشكی هەرێم بگاتە لە %14 لە بودجەی گشتی عێراق.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this