لیژنەی دارایی ڕاپۆرتێكی گرنگ وگشتیگریان لەبارەی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان ئاراستەی پەرلەمان كردووە

0
328
زیاد جەبار

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات راپۆرتێكی گشتگیرمان  ئامادەكردووە كە بەسەر حەوت تەوەری سەرەكیدا دابەشدەبێت و هەموویان پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانەوە هەیە و راپۆرتەكەش ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی سێ‌ مانگە سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی گشتیگرین لەبارەی چەندین بابەتی دارایی كە لە راپۆرتەكەدا پشتمان بەو 13 یاداشتەدا بەستووە كە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئاراستەی لیژنەكەمان كراوە بۆئەوەی بەدواداچوونیان بۆ بكەین، بۆ ئەو مەبەستە لە لیژنەی دارایی، پێنج لیژنەی لاوەكیمان پیكهێنا. راپۆرتەكەمان بەسەر حەوت تەوەری سەرەكیدا دابەش دەبێت كە هەموویان پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی مووچەخۆران و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا حكومەتی هەرێم زیاد لە 14 تریلیۆن دینار قەرزداری مووچەخۆران و فەرمانبەرانە لەبەرامبەریشدا هاووڵاتیان زیاد لە هەشت ملیار دینار لە پارەی پێشینە و كارەبا و ئاو و قەرزداری حكومەتن، بۆیە لە راپۆرتەكەدا بە وردی باسمان لەوە كردووە كە لەنێوان ئەو دوو قەرزەدا مەقاسە بكرێت كە بەهۆیەوە بەشێك لەو قەرزانە دەدرێتەوە و بەشی دووەمیش پێشنیازمان كردووە بەپێی یاسای ژمارە دووی ساڵی 2020 كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پارەی پاشەكەوتی مووچە ئەژماری بانكی بۆ فەرمانبەران بكاتەوە و پارە خەرجكراو و خەرجنەكراوەكانی تێدا جێبكرێتەوە.

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو،لەئێستادا پلەبەرزكردنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ و سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووەتەوە بەڵام هێشتا فەرمانبەرانی شارستانی پلەبەرزكردنەوەیان بۆ نەكراوە راگرتنی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان بە پێی یاسا نەكراوە بەڵكوو بە رێنمایی كراوە ئەوەش نایاساییە، بۆیە لە ڕاپۆرتەكەماندا داوامانكردووە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانیش دەستپێبكاتەوە

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this