‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە

0
366

SNN

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەغدا كۆبوونەوە.

‏‎لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگی و یەكخستنی هەوڵەكان كرایەوە لەپێناو سەرخستنی بەرنامەی حكومەت كە خۆی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، چەسپاندنی یاسا و بەهێزكردنی پایەكانی دەوڵەتداریدا دەبینێتەوە.

‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە جێبەجێكردنی ئەو خاڵە نیشتمانییانە كردەوە كە لە بەرنامەی حكومەتدا جێگیركراون و رایگەیاند، دەبێت رێز لەو رێككەوتنە سیاسییانەی نێوان كورد و لایەنە سیاسییە عیراقییەكان بگیرێت. دەستوور بكرێتە بنەمای چارەسەركردنی ریشەییانەی كێشەكان و هاوبەشیی راستەقینە پەیڕەوبكرێت، ئەمەش فاكتەرێكی گرنگی بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و كۆمەڵایەتییە لە وڵاتدا.

‏‎لەبارەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و گۆڕانكاری لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا سەرۆك بافڵ وتی، ئەركی حكومەتی نوێیە بەشێوەیەكی یەكسان و دادپەروەرانە خزمەتی هەمووان بكات، ناكۆكییە سیاسییەكان تێكەڵی حوكمڕانی و مافەكانی هاوڵاتییان نەكرێت. بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانتان دەبێت.

پرسی ھەماھەنگی و ھاریکاری نێوان ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و عیراق و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی سنوورەکان تەوەرێکی تری گفتۆگۆکان بوو لەو بارەیەوە بڕیاری پێویست دران.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this