راگرتنی هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری لەمەرزی باشماخ رەتدەكرێتەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ راگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رەتدەکاتەوە و دەڵێت:”هاوشێوەی ڕۆژانی دیکە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی ئاساییە”.
ئەمڕۆ لەچەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن بڵاوکرایەوە کە ئێران هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و پەروێزخان، راگرتووە، بەهۆکاری ئەوەی ئێران لەسەر سنورەكانی خۆی لەگەڵ هەرێم هێزی بڵاوكردبێتەوە.
عەمید محەمەد تاهیر، سەرپەرشتیاری دەروازی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNN-ی ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە باس لە ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری دەكرێت لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، بەڵكو هاوشێوەی ڕۆژانی دیکە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی زۆر ئاساییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە نازانین مەبەست چییە لەو دەنگۆیانەی بڵاودەكرێنەوە گوایە ئێران هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی ڕاگرتبێت، بۆیە بەدڵنیاییەوە ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەبەرژەوەندی هیچ لایەكدا نییە و لە ئێستاشدا هیچ بڕیارێكی فەرمی و نافەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ڕاگرتنی هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزی باشماخ.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



