“کۆی گشتی بودجەی 2023ی عێراق لە نێوان 115 بۆ 135 ملیار دۆلار دەبێت”

0
374
جەمال کۆچەر

SNN

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕێ دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵدا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت، کە تیایدا نرخی بەرمیلێک نەوت لەنێوان 70-75 دۆلاردا دەخەمڵێنرێت و کۆی گشتی بودجەی ساڵی داهاتوو دەگاتە 130 مليار دۆلار.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی “الصباح الجدي”ـی راگەیاندووە، لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023دا نزیکەی 50 هەزار هەلیکار دەڕەخسێنرێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت بودجەی ساڵی تازە لە 130 مليار دۆلار نزیک ببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا هیچ هەنگاوێکی حکومی نییە بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار و ئەو پرسە بە جێگیری دەمێنێتەوە، لە هەموو دۆخێکیشدا چاوەڕێ دەکرێت لەکۆتایی ئەمساڵدا پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند بکرێت، کە تیایدا نرخی بەرمیلێک نەوت لەنێوان 70-75 دۆلار دەخەمڵێنرێت.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی دەڵێت، داهاتی ساڵی نوێ لە فرۆشتنی نەوت نزیکەی 87 مليار دۆلار دەبێت، هەروەها داهاتەکانی دیکەش 12 بۆ 13 ملیار دۆلار دەبن، لەگەڵ داهاتی زیادەی فرۆشتنی نەوت لەمساڵدا کە 25 بۆ 30 ملیار دۆلارە، بۆیە کۆی گشتی بودجە لە نێوان 115 بۆ 135 ملیار دۆلار دەبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this