“ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دیزاین پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر دەکەین”

0
392

SNN
رۆژی دوشەممە 28 تشرینى دووه‌م، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە ئایمان ئاشۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سیمێنس مۆبیلیتی-ترنکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاو یوسف خەلیفە، بەڕێوەبەری جێبەجێکار ناوەند لە کۆمپانیای (دۆچەبان)ی ئەڵمانی لە ڕۆژهەڵاتی (ناوەڕاست و نزیک).

لە دیدارێکدا کە بریکاری وەزارەت بۆ رێگاوبان و بەڕێوەبەری گشتی دیوان و ژمارەیەک لە راوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەت ئامادەیبون، گفتوگۆکرا لەسەر دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لەھەرێمی کوردستان و ھەنگاوەکان کە لەو بوارەدا نراون.

ھاوکات ئاڵوگۆڕی بیروڕاو زانیارییەکان کرا بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ قۆناغی دوای کەڵکی ئابوری پڕۆژەکە کە خۆی لە دیزاینکردن و جێبەجێ کردندا دەبینێتەوە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند، “پرۆژەکە ھەنگاوی گرنگیناوە و دەمانەوێت لەساڵی داھاتو دوای کۆتایی ھاتنی قۆناغی کەڵکی ئابوری، ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دیزاین و جێبەجێکردن بکەین”.

پرۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر لەھەرێمی کوردستان، لە ئێستادا لە قۆناغی بەھاو کەڵکی ئابوری fiasibility study (جدوی الاقتصادی)یە، ھەمانکات وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لێکتێگەیشتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای (دۆیچەبان)ی ئەڵمانی واژۆکردوە بۆ پرۆژەکە کە خۆی لەدیزاین و دۆزینەوەی لایەنی ئابوری بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆژەکە دەبینێتەوە لەڕووی کوالێتییەوە.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this