زانیاری لەبارەی هاتنی شەپۆڵێکی دیکەی باران بارین بڵاودەکرێتەوە

باران و لافاو
عەلی حەمەسەعید_SNN
شارەزایەکی بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی ئاماژەبەوەدەکات، له شەوی سێ شەممە شەپۆلێکی دیکەی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە سەرچاوەکەی لە دەریای سورو دەریای ناوەڕاستەوە دەبێت، هاوکات خێرایی با بۆ25 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا زیاد دەکات، ئەگەری ڕوودانی لافاویش لە ئارادایە.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزا لە کەشناسی و بومەلەرزە زانی بە SNNی ڕاگەیاند: “لەداوای کۆتایی هاتن بەو شەپۆلە باران بارینەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان لە سبەی شەوی سێ شەممە شەپۆلێکی دیکەی باران بارین کە سەرچاوەی هەردوو دەریایی سوور و دەریایی ناوەڕاستە ناوچەكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ باران باریندا هەورەگرمە و هەورەتریشقە لەهەندێک ناوچە ڕوودەدات و ناوبەناو خێرایی با زیاد دەکات بۆ 25کیلۆمەتر، هاوکات ئەم ناسەقامگیریە تاوەکو درەنگانی شەوی چوارشەممە بەردەوامە دەبێت ولە ڕۆژی پێنج شەممە 1/12/2022 کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی ئەوەشی خستەڕوو، لەم شەپۆلە باران بارینەدا ڕێژەی باران بارینەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە و شەپۆلەکە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە و ئەگەری دروست بونی لافاو یان ئاستەنگی هاتووچۆ هەیە لە سنوورەکانی دهۆک و زاخۆ و موسڵ، هاوکات بەفر لە شاخە بەرزەکان دەبارێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



