
پیاوێکی کرماشانی لەبەردەم ماڵەکەیدا کە بەهۆی بومەلەرزەیەکی ساڵی رابردوو خاپووربووە
SNN
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک باشوور و رۆژئاوای ئێرانی هەژاند و بەوهۆیەوە لانی کەم سێ کەس برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر روویداوە و شاری گاچسارانی لە باشووری رۆژئاوای ئێران هەژاندووە.
رێکخراوی خاچی سووری ئێرانیش رایگەیاندووە: بومەلەرزەکە هێندە بەهێزبووە کە باڵەخانەکانی شاری گاچسارانی لەرزاندووە و لانی کەم سێ کەس برینداربوون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دەزگای چاودێری جیۆلۆجیکی ئەمریکا، چەقی بومەلەرزەکە پارێزگای بۆیەر ئەحمەد بووە.
ئێران بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە بە بەردەوامی دووچاری بومەلەرزە دەبێت، بەشێک لەو بومەلەرزانەش کارەساتباربوون و بەهۆیانەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



