
SNN
رۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای دەکات، داواکاری گشتی بەریتانیا وێنەی سێڵفی ئەو چەکدارانەی داعشی وەک بەڵگە وەرگرتووە، کە لە عێراق و سوریاوە گەڕاونەتەوە بەریتانیا.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی نوسیویەتی: “بەشێک لە چەکدارە بەریتانییەکانی داعش وێنەی سێڵفییان لەگەڵ جەستەی ئەو کەسانە گرتووە کە لە عێراق و سوریا کوشتووانە و دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: داواکاری گشتی بەریتانیا ئەو وێنانە لە دژی تۆمەتبارەکان بەکاردەهێنێت و تۆمەتەکانی کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگیان رووبەڕوو دەکاتەوە.
یەکێک لەو تۆمەتبارانە، عەندولمەجید عەبدولبارییە کە لە وێنەیەكی سێڵفیدا سەرێكی بڕاوی بەدەستەوەیە و دوای ئەوەی لە سوریاوە گەڕاوەتەوە لە ئیسپانیا دەستگیركراوە و دواتر ڕادەستی بەریتانیا كراوەتەوە، لە ئێستاشدا
لەلایەن جێگری داواکاری گشتی بەریتانیاوە سکاڵا لە دژی ئاراستەکراوە.
بە گوێرەی گاردیان، لە كۆی 400 بەریتانی تەنها 40 كەسیان بۆ بەریتانیا گەڕاونەتەوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



