ئێران نووسینگه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى وڵاته‌كه‌ى ده‌هێنێته عێراق

FILE PHOTO: A gas flare on an oil production platform is seen alongside an Iranian flag in the Gulf July 25, 2005. REUTERS/Raheb Homavandi/File Photo
SNN
وه‌زاره‌تى نه‌وتى ئێران كردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مین نووسینگه‌ى فه‌رمى خۆى له به‌غدا راگه‌یاند و نێرده‌ى تایبه‌تى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش له عێراق ده‌ڵێت: “چاومان له‌وه‌یه نووسینگه‌كه‌مان له شاره‌كانى تر بكه‌ینه‌وه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ى تشرینى دووه‌م، عه‌باس به‌هه‌شتى، نێرده‌ى تایبه‌تى وه‌زاره‌تى نه‌وتى ئێران به میدیاى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند، “به‌مه‌به‌ستى زیاتر به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق و ئێران به‌تایبه‌تى له‌بواره‌كانى وه‌به‌رهێنانى نه‌وت و غازدا بڕیارماندا به كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى ئێران له به‌غداى پایته‌ختى عێراق”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا چاویان له‌وه‌یه نووسینگه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت له شاره‌كانى تر بكه‌نه‌وه؟ عه‌باس به‌هه‌شتى دووپاتیكردووه‌ته‌وه، “ئه‌وان چاویان له‌وه‌یه كه نووسینگه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ببه‌نه سه‌رجه‌م پارێزگا نه‌وتییه‌كانى عێراق جگه له پارێزگاى به‌سره كه كه‌وتووه‌ته به‌ر لێخۆشبوونى سزاكانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران”.
به وته‌ى نێرده‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى ئێران، “كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان رێگهخۆشدهكات بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى هاوبه‌شى ستراتیژى له‌بوارى وه‌زه‌دا له عێراق”.
كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى ئێران له به‌غدا هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق بۆ ئه‌و وڵاته كه دوێنێ ئه‌نجامیدا و تێیدا چاویكه‌وت به ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆككۆمارى ئێران و ئایتوڵا عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى شۆڕشى باڵاى ئیسلامى ئێران.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


