
وێنه‌یه‌ك كامپهینى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندتیژى دژى ژنان | IPPF
SNN
به‌پێى ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتيژى دژى ژنان له ماوه‌ى 10 ساڵدا به بیانووى جیاواز 490 ژن له هه‌رێمى كوردستان كوژراون.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى چالاكییه‌كانى 16 رۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژى دژى ژنان رێكخراوه‌كان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له چالاكییهكانيان به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژى له‌سه‌ر بنه‌ماى جۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى، به‌ڵام هێشتاش ئاماره‌كان له هه‌ڵكشاندان له هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتيژى دژی خێزان و ژنان له هه‌رێمى كوردستان، “له ساڵى 2010 تاوه‌كو 2020 له هه‌رێم 490 ژن به بیانووى جیاواز كوژراون و 612 ژنیش خۆیان كوشتووه”.
ئاماره‌كانى ئه‌و بهڕێوهبهرایهتیهى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن، “له ساڵى 2021دا 25 ژن كوژراون، 62 ژن خۆیان كوشتووه و 87 ژن خۆیان سووتاندووه”.
هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتيژى دژی خێزان و ژنان، “له شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا 22 ژن كوژراون، 31 ژن خۆیان كوشتووه و 29 ژنى تریش خۆیان سووتاندووه”.
ئه‌نجامدانى تووندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان یه‌كێكه له‌و دیارده مه‌ترسیدارانه‌ى كه له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا به‌رده‌وامى هه‌یه و به‌پێى ئاماره‌كانى رێكخراوى یوئێن ومه‌ن كه یه‌كێكه له ئاژانسه‌كانى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، “له هه‌ر سه‌عاتێكدا زیاتر له پێنج ژن له جیهاندا له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكى خێزانه‌كه‌یانه‌وه ده‌كوژرێت”.
ده‌قى ئاماره‌كه

ئاماره‌كانى نێو ئه‌م هه‌واڵه، له پێگه‌ى رۆژنامه‌ى نه‌وژین وه‌رگیراون كه تایبه‌ته به په‌ره‌پێدانى تواناكانى ژنان له هه‌رێمى كوردستان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


