ئێران داوا له توركیا ده‌كات واز له بیرۆكه‌ى هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاواى كوردستان بهێنێت

عێراق
SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ى تشرینى یه‌كه‌م، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ى ئه‌نجامدا و داواى لێ‌كرد، “واز له بیرۆكه‌ى هێرشكردنه سه‌ر خاكى ڕۆژئاواى كوردستان بهێنێت، چونكه ئۆپراسیۆنى سەربازی چاره‌سه‌ر نییه”.
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژنسى ته‌سنیم-ی ئێرانی، شه‌وى رابردوو حسێن ئه‌میر عه‌بدولوه‌هاب، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوشۆغڵو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كردووه به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكرنى گرژییه‌كانى نێوان سووریا و توركیا و ئه‌گه‌رى هێرشكردنه سه‌ر خاكى ڕۆژئاواى كوردستان.
ئاژانسه‌كه ئاشكرایكردووه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا به هاوتا توركییه‌كه‌ى وتووه: “پەنابردن بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی نەک هەر یارمەتیدەر نابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵکو زیانی لێدەکەوێتەوە و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات”.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، “له نیگه‌رانییه‌كانى توركیا تێده‌گات، به‌ڵام چاره‌سه‌رى ئه‌و نیگه‌رانیانه به دانووستان ده‌كرێت نه‌وه‌ك ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى”.
به پێى هه‌واڵى ئاژانسه‌كه حسێن ئه‌میر عه‌بدولوه‌هاب، “ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى نیشانداوه به‌مه‌به‌ستى هاوكاریكردن له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان توركیا و سووریا”.
له وه‌ڵامى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران‌دا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “سوپاسى رۆڵى بنیادنه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له وتوێژ له‌و باره‌یه‌وه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



