ناسنامەی ئەو ژنە ئاشکرا کرا کە تەرمەکەی بە سووتێنراوی دۆزرایەوە

0
7074

SNN-

ناسنامەی ئەو ژنە ئاشکرا کرا کە دوای نزیکی 10 ڕۆژ لە دیارنەمانی لە لایەن جوتیارێکەوە لە کاتی زەوی کێڵان لە نزیک قەزای دوکان دۆزراوەتەوە.

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەو ژنە ئاسەواری ئەشکەنجە بە گیانییەوە هەبووە و دوای سوتاندنی لە ناوچەیەکی دوورەدەست نێژراوە، دوای دۆزینەوەی تەرمەکە کچەکەی لە رێگەی ملوانەکەی ملیەوە ناسیویەتیەوە.

ژنەکە، لەدایکبووی ساڵی 1976، ناوی ناسکە قادر پیرۆتە، خاوەنی پێنج منداڵ بووە و دانیشتووی شارۆچکەی چوارقورنە بووە لە سلێمانی.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند:”هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ئاگادارکراینەوە کە تەرمێک هەیە لە نزیک بەنداوی دوکان لە خوارووی ڕانیە. تەرمەکە زۆر نەچوبووە ژێر گڵ تەنها 30 سم دەبوو، رووداوەکە تاوانکاری بووە، بەڵام هۆکارەکەی ڕوون نەبووەتەوە ولە ئێستادا چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشکی دادی سلێمانی دەکەن بۆ زانیاری زیاتر لەسەر شێوازی گیانلەدەستدانەکەی.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژەکەی پۆلیسی ڕاپەڕین، رایگەیاند کە ئەوان لەسەر ڕووداوەکە هیچ کەسێکیان دەستگیر نەکردووە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئاسایشی راپەڕین، کە لەبەر هەستیاری دۆسێیەکە داوای کرد ناوی بڵاونەکرێتەوە، وتی چەند کەسێکی نزیک لە ئافرەتەکە دەستگیرکراون.

سەرچاوەکەی ئاسایش وتی:”جگە لە شێواندنی دەموچاوی دەستێکی شکێنراوە و جەستەشی سوتێنراوە بەڕادەیەک کەس توانای ناسینەوەی نەبوو، تا دواتر کچەکەی لە ڕێگای ملوانکەیەکەوە ناسییەوە کە ئافرەتەکە لە ملیدا بوو”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this