هەیسەم جبوری راوێژکاری دارایی مستەفا کازمی دەستگیرکرا

هەیسەم جبوری
SNN
لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی هەیسەم جبوری، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی دەستگیرکرد بە تۆمەتی دزینی پارەی بیمە.
دۆسیەکە بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە کە هەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەی دارایی بوو لە خولی چوارەم پەرلەمانی عێراقدا. هێزێکی تایبەت سەر بە دەستەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی توانی هەیسەم جبوری ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی دەستگیر بکەن، کە تێوەگلاوە لە دۆسییەی “دزی سەدە”.
جبوری چەندین پۆستی هەبووە، لەوانە ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی پێشوو و جێگری پێشووی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان لە خولی پێشووی پەرلەمان.
کۆمسیۆنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی جێبەجێکردنی ئەو فەرمانی دەستگیرکردنەی پشتڕاستکردەوە کە بۆ خولی پێشوو لە دژی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان و ڕاوێژکاری پێشوو لە سەرۆکوەزیران، هەیسەم جبوری دەرچووە، تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و قازانجی نایاسایی.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



