فەهمی بورهان: بڕیاری پێكهێنانەوەی لیژنەی ماددەی 140 ئومێدبەخشە

0
446

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی بە هەوڵەكانی تیمی یەكێتی لە بەغدا تواندرا لیژنەیەك بۆ كاركردن بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق بدرێت، سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات  بە ئومێدەوە لە بڕیاری پێكهێنانەوەی لیژنەی ماددەی 140ی دەستووری عێراق دەڕوانین ئێمەش چاودێری كارەكانی ئەو لیژنەیە دەكەین.

فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیاری كاراكردنەوەی ماددەی 140ی دەستووری عێراق بڕیارێكی گرنگ بوو لەم كاتەدا دەركرا چونكە كاراكردنەوەی لیژنەی ماددەی 140یەكێك لە بنەماكانی جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق بەتەواوی بنەما و خاڵ و بڕگەكانی مادەكە لەكاتێكدا  دوای ساڵی 2005 تاوەكو ساڵی 2010 لیژنەیەك هەبوو و بەشێك لە كارەكانی راپەڕاند، بەڵام لە ساڵی 2014 وە لیژنەكە كارەكانیان ڕاگرتبوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، كاراكردنەوەی لیژنەی ماددەی 140 بەبێ حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی نابێت و دەڵێت، ئەو لیژنەیە پێویستی بە بودجەیە و بڕیارە بودجەی خەمڵێندراوی بخرێتە نێو بودجەی ساڵی 2023 بۆیە ئێمە بۆ ماوەی ساڵێك چاودێریی دەكەین بۆ ئەوەی بزانین ئەو لیژنەیە چەند لەو ئەركانەی هەیەتی جێبەجێیان دەكات.

وتەكانی سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەكاتێكدایە كە (خالید شوانی) ئەندامی شاندی یەكێتی و وەزیری دادی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەوەی رایگەیاند: یەكێك لە بڕگەكانی رێككەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەت، پێكهێنانەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی ماددەی 140ە كە لە ساڵی 2014 ەوە پەكی كەوتووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this