نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ پەرلەمان و پشكی كورد لەو پرۆژە یاسایە

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئامادەكردنی ڕەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 ی عێراق لە قۆناغی كۆتایدایە و پێدەچێت هەفتەی داهاتوو ڕەشنوسەكە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بكرێت و دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندكرا ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق دەكرێت بۆ دەنگدان لەسەری، هاوكات پێدەچێت پشكی كورد نزیك بكەوێتەوە لە 28 تریلۆین دینار.
نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی عێراق بە SNNی راگەیاند: قۆناغەكانی ئامادەكردنی ڕەشنوسی پرۆژەیاسی بودجەی گشتی عێراق لە قۆناغی كۆتایدایە و پێدەچێت هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بكات و پاش پەسەندكردنی لە ئەنجومەنی وەزیران ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت بە مەبەستی پەسەندكردنی.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی 2023 و پشك و شایستەكانی هەرێمی كوردستان، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان کردووە و گفتوگۆكانیان لەگەڵ وەزارەتەكانی دارایی و پلادانان و لایەنە پەیوەندارەكانی دیكە بەردەوامە و پێویستە بەغدا لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان بگەنە رێككەوتن پاشان پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بكرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بەگوێرەی ژمارەی دانیشتوان دیاری دەكرێت، بۆ ئەومەبەستەش وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستانی بە رێژەی 14%ی عێراق دیاریكردووە و بەپێی ئەم رێژەیە بێت پشكی هەرێمی كوردستان لەنێوان 21 بۆ 28 تریلیۆن دینار دەبێت.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
32 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
32 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش



