
دۆخێکی باراناویی
SNN-
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ کەش ئاسایی دەبێت و سبەینێ شەممە نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی 2ی کانوونی یەکەمی 2022 ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .
هەروەها سبەینێ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەولێر و دهۆک.
بە پێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی هەرێم، پلەکانی گەرما / بە نزیکەی ( 1 بۆ2 ) نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


