سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق: جەختکرایەوە لەسەر پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

SNN-
سێ سەرۆکایەتییەی عێراق جەختیان لەسەر پێویستی دانانی یاسای بودجە و گرنگی بەهێزکردنی رێکارەکان بۆ پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، رۆژی پێنجشەممە 1ی کانوونی یەکەمی 2022، دکتۆر لەتیف رەشید و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیر و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی سیاسی و ئابووری و ئەمنی وڵات کرا، هەروەها ڕێگاکانی پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆی تاوتوێکرا بە شێوەیەک کە دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان مسۆگەر بکات.
هەروەها، جەختکرایەوە لەسەر پێویستی سوربوون لەسەر سازکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ساڵی داهاتوودا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی ئابووری وڵات کرا، تەئکیدیشکرایەوە لەسەر پێویستی دانانی قانونی بودجە، هەروەها گرنگی بەهێزکردنی ڕێکارەکان بۆ پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



