تەندروستی سلێمانی: مانگی رابردوو 650 منداڵی نەبەکام لە نەخۆشخانە داخڵ کراون

SNN-
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا 981 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون کە زیاتر لە نیوەیان بە سروشتی لەدایکبوون.
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا، پێنج هەزار و 415، نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاریا كردووە و لەو ژمارەیەش هەزار و 730، نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
بە گوێرەی ئامارەکە لە ماوەی مانگی ڕابردوو 981 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون کە 528 كوڕ 453 منداڵی کچ لە دایکبوون کە 539 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و ئەوانی دیکەش لەڕێگەی نەشتەرگەرییەوە لەدایكبوون.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 650 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 22 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە، چوار حاڵەتی لەدایك بوونی سیانە، 59 لەبارچوون هەبووە و هەزار و 239 سۆنەریش بۆ نەخۆش کراوە.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
37 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
37 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش



