كۆگاكانی خۆراكی سلێمانی پڕبوون دابەشکردنی و بەشەخۆراك زیاد دەكات

بریکارێکی خۆراک
SNN
وەزارەتی بارزگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە بەردەوامن لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان و دەست بە سەبەتەی دەیەمی بەشەخۆراك كراوە و بەرپرسێكی دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی دەڵێت: “كۆگاكان پڕبوون لە خۆراك و ساڵی داهاتوو بەشەخۆراك زیاد دەكات”.
ئەسیر داود سلیمان، وەزیری بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كارمەندانی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لەسەرجەم پارێزگاكان بەردەوامن لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی دەیەم.
ڕاشیگەیاندووە، داوا لە هاووڵاتیان دەكەین سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە، كە خۆی لە 6 ماددەی سەرەكی (برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەكان) دەبینێتەوە.
لای خۆشیەوە، شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بۆ لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاند: “لە بەغداوە بەردەوام بەشەخۆراك دەگاتە دەستمان و هێندە زۆرە شوێنمان نییە بۆ هەڵگرتنی، بۆیە ڕاستەوخۆ دابەشی دەكەین، لە سنووری سلێمانی مانگانە 37 هەزار تەن خۆراك و ئارد دابەش دەكرێت و 12كۆگەی هەڵگرتنی خۆراكمان هەن و هەموویان پڕ بوون.
ئاشكراشی كرد، پێویستیان بە 30 كۆگایە بۆ هەڵگرتنی خۆراك، چونكە پێمان ڕاگەیەنراوە، كە ساڵی داهاتوو بەشەخۆراك زیاتریش دەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


