“دۆخی دارایی حكومەت لە باشدایەو دەتوانێت پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران بێ مەرج دەستپێبكاتەوە”

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەبەوەدەكات بەپێی بەدواداچونەكامان ئەوەی پێگەیشتوین داهاتەكانی حكومەتی هەرێم زیادیانكردوە بەجۆرێك كۆی گشتی داهاتەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان نزیك بووەتەوە لە 600 بۆ 700 ملیۆن دۆلار بۆیە دۆخی دارایی حكومەت لە دۆخێكی باشدایەو دەتوانێت پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران بێ مەرج دەستپێبكاتەوە.
كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە وابڕیاربوو دوای تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی پلە بەرزكرنەوەی فەرمەنبەران وەك خۆی لێبێتەوە و بەبێ مەرج پلە بەرزكردنەوەیان بۆ بكرێت، بەڵام بەداخەوە بڕیارێك دەركراوە و سپێردراوە بە ئەنجومەنی راژەیی بۆ ئەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران بە شێوەیەكی مەرجدار لێبكرێت، بەڵام سەرباری ئەوەی كە ئەمە ستەمێكی گەورەیە، لە هەمانكاتیشدا وادەكات دەستی حزبی بكەوێتە نێو بڕیارەكانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی بەدواداچونەكامان داهاتەكانی هەرێمی كوردستان بەپێی پێویست زیادیانكردوە بەجۆرێك بەتەنها كێڵگەی نەوتی خورمەڵەی داهاتی مانگانەی 400 ملیۆن دۆلار داهاتی مانگانەیەتی و لە رۆژێكدا تەنها 192 هەزار بەرمیل بەرهەمی رۆژانەیەتی و كێڵگەكانی دیكەش كە 250 ملیۆن دۆلار داهاتیانە، وایكردوە كۆی گشتی داهاتەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان نزیكببێتەوە لە 600 بۆ 700 ملیۆن دۆلار، لەم داهاتەش تەنها 900 ملیار دینار پێویستە بۆ موچە كە زۆر زیاترە لە پێویستی بۆ موچە، بێجگە لە داهاتە ناوخۆییەكانی دیكە كە كۆی گشتی دەگاتە 200 بۆ 300 ملیار دۆلار دەبێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا دۆخی دارایی حكومەت لە بارودۆخێكی باشدایەو بۆ ئەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران بێ مەرج دەستپێبكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە چەندین جار بە یاداشتمان ئاڕاستەی پەرلەمان و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كردوە لە پێناو باشكردنی ژیانی هاووڵاتیان پێدانی نەوت و غاز بە هاوڵاتیان باشتركردنی ژیانی هێزەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ و دەرچوانی دانەمەزرا و فەرمانبەرانی گرێبەست، هاوكات ئەو داهاتانەی كە لەبەردەستدان ئەم كێشانە چارەسەر بكرێت و دانیشتنی تایبەتیان لەبارەوە بكرێن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


