د.بڕیار رەشید:عێراق لە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران جیاوازی دەکات

د.بڕیار رەشید
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات حكومەتی عێراق جیاوازی دەكات لە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی تۆپبارانەكانی ئێران و توركیا لە نێوان هاووڵاتیانی هەرێم و عێراق، بەجۆرێك تا ئێستا زیانلێكەووانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی قەرەبوونەكردووەتەوە لەكاتێكدا هاووڵاتیانی عەرەب قەرەبوو كراونەتەوە.
د.بڕیاررەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە دوای تۆپبارانەكانی توركیا بۆ سەر گوندی پەرەخێ لە زاخۆ برینداران و كەسوكاری ھاووڵاتییە عەرەبەكان ھەموویان قەرەبووكراونەتەوە، بەڵام ھاووڵاتییە كوردەكان تاكو ئێستا هیچیان بۆ نەكراوە و قەرەبوو نەكراونەتەوە و عێراق جیاوازی دەكات لە نێوان هاووڵاتیانی هەرێم و عێراق لە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەتووانی تۆپبارانەكانی توركیا و ئێران.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە تۆپبارانەكەی توركیا بۆ سەر ناحیەی دەركار دوو گەنجی بە رەگەز عەرەبی پارێزگای موسڵ گیانیانلەدەستدا و دەستبەجێ قەرەبووكرانەوە، بەڵام هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و نیشتەجێی رەسەنی سنوورەكە جگە لە زیانی گیانی و برینداربوون و كەمئەندامبوون، ماڵ و حاڵیشیان وێرانكراوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ جۆرە قەرەبوویەك نەكراونەتەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای ئەوەی حكومەتی عێراقی قەربووی كەسوكاری قوربانییەكانی نەكردووەتەوە لە هەمان كاتیشدا حكومەتی هەرێمیش تا ئێستا ناوی قوربانییەكانی وەك شەهیدی كارەساتی تۆپباران تۆمارنەكردووە و قەرەبووی زیانلێكەوتووانیشی نەكردووەتەوە، بۆیە ئێمە لە بەغدادەوە كـاردەكەین بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی ئەو هێرشانە و نەهێشتنی ئەو جیاوازییەی لە قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیان دەكرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



