پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە لیژنەی كشتوكاڵ: لێپێچینەوە لەهاوردەكردنی پەینی مەترسیدار دەكەین

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئەوەی بڵاوكردەوە كە جۆرە پەینێك هاوردەكراوە كە ڕێژەی تیشكدانەوەی زۆرەو مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی لێدەكرێت، ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە بەوردی چاودێری ئەو بابەتە دەكەین و هەر كەس و لایەنێك لەو بابەتە پەیوەندیداربێت بانگهێشتی پەرلەمانی دەكەین.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەماننتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە لیژنەی كشتوكاڵ و بە وردی چاودێری هاوردەكردنی هەر كاڵاو بابەتێكی كشتوكاڵی و پەینی كیمیایی دەكەین كە گومانی لەسەر بێت و هاوردەی عێراق و هەرێمی كوردستان بكرێت، بۆیە بابەتی هاوردەكردنی پەینی مەترسیداریش دەچێتە ئەو چوارچێوەیەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاری ئێمە لە پەرلەمان چاودێریكردنی كاروبارەكانی حكومەتە بۆیە هەر كەس و لایەنێك پەیوەندیدار بێت بە بابەتی هاوردەكردنی كاڵاو شەمەك و پەینی مەترسیدار بۆ عێراق تاڕادەی بانگهێشتكردن بۆ پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانی لێپێچینەوە لەگەڵیدا ڕێوشێونی بەرامبەر دەگرینەبەر چونكە ئەوە بە ئەركی سەرشانمان دەزانین.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە بەر لە چەند ڕۆژێك وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئەوەیان بڵاوكردەوە كە پاش لێكۆڵینەوەكانیان بۆیان دەركەوتووە رێژەی ماددەكانی نێو پەینی كیمیایی لە عێراق ئاسایی نیە و متەرسی بلاوبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەی لێدەكرێت، بۆیە سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەكی تایبەتی بۆ لێكۆڵینەوە لە پەینی كیمیایی و رێژەی تیشكدانەوە و كاریگەریان پێكهێناوە و وەزارەتی كشتوكاڵیش چاوەڕێی وەڵامی لێكۆڵینەوەكانی لیژنەكەیە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


