
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرۆكی حكومەت بە بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەك وای نیشاندا كە گوایە ئەوان سەركەوتووبوون لە هەناردەكردنی هەنار بۆ دەرەوە، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەم كارە بیرۆكەكەی بۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت دەگەڕێتەوە و ئەمساڵیش بڕی هەزار تۆن هەنار ئامادەكراوە بۆ ناردنە دەرەوە.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN كە لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم وەریگرتوون ئەوە خراوەتەڕوو، وەزارەتی كشتوكاڵ بە بەهای 800 ملیۆن دینار گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ناوخۆیی واژۆكردووە بۆ هەناردەكردنی بڕی هەزار تۆن لە بەرهەمی هەناری ناوخۆی كوردستان بە تایبەت هەناری هەڵەبجە بۆ وڵاتانی بەریتانیا و ئیمارات و فەرەنسا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بیرۆكەی ئەم كارە بۆ سێ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە كاتێك قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت پێشنیاری ئەوەی كردبوو بەرهەمی هەناری ناوخۆیی بە بازاڕبكرێت و لەدەرەوە ساغبكرێتەوە و بەوڵاتانی دەرەوە بناسرێت، دواتر لەڕێگەی كۆمپانیایەكی ناوخۆییەوە كار لەسەر ئەو پێشنیارە كراو لە ساڵی یەكەمدا بڕی 500 تۆن هەنار ڕەوانەی بەریتانیا كراو پێشوازیەكی باشی لێكرا لەو ساڵە بەدواوە هەناردەكردنی هەنار بەردەوامی هەبووە و ئەمە كارێکی تازە نییە تا سەرۆكی حكومەت وەك دەستكەوتێك بیكات بە كاری خۆی.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەش هاتووە، لەمساڵدا بڕی هەزار تۆن هەنار ئامادەكراوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا بكرێت، تا ئیستا 200 تۆن ڕەوانەی ئیمارات و فەرەنسا كراوە و بڕیاریشە 800 تۆنی دیكە لە باشترین جۆری هەناری هەڵەبجە بەهەمان شێوە ڕەوانەی دەرەوە بكرێت و وەزارەتی كشتوكاڵیش سەرپەرشتی پرۆسەكە دەكات.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش



