
کۆچبەران لەسەر سنووری یۆنان
وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداریدا لەبارەی دروستبوونی شەپۆلێکی دیکەی کۆچبەران بەرەو سنوورەکانی سوریا، لەدوای کۆتایی هاتنی کۆرۆنا.
مەولود چاوشئۆغلو لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی دی ئای ئێمی تورکی رایگەیاندووە: “لە پێش دروستبوونی کۆرۆنا کۆچبەران بەرەو سنوورەکانی یۆنان دەچوون، ئەم شەپۆلە لە ئێستادا وەستاوە، لەدوای کۆرۆناش دەستپێدەکاتەوە”.
چاوشئۆغلو وتوویەتی کێشەکانی ئەنقەرە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا وەکو خۆی ماون، پێویستیشە یەکێتی ئەوروپا یاسای پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی تورکیا بگۆڕێت و لە “شەڕی دژ بە تیرۆر”دا هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ ئەنقەرە بکات.
سەبارەت بە دروستبوونی کێشەی سنوور لەگەڵ یۆناندا، وەزیری دەرەوەی تورکیا وتوویەتی “ئەگەر یۆنان رێگە بدات شاندێکی تەکنیکی تورکیا لەگەڵیاندا کۆببێتەوە ئەوا دەکرێت کێشەکان چارەسەربکەین”.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی یۆنان رایگەیاندبوو هێزەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا بینراون کە هێزە یۆنانییەکان هەندێک ئەرکی خۆیانیان تێدا راسپاردووە. ئەمەش لەکاتێکدایە یۆنان پێشتریش تورکیای ئاگادار کردبوو لە هەر هەنگاوێک کە سنوربەزاندنی لێبکەوێتەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



