سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره: ده‌بوو پارتى بهڕێزانهتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى بكات

سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یهكێتيى نیشتمانى كوردستان
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌بوونى 45 كورسى په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه هه‌موو شتێك نیه، ده‌شڵێت: “ده‌بوو پارتى له سه‌ره‌تاوه شێوازێكى بدۆزیایه‌ته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى نوێى یه‌كێتى دواى كۆنگره”.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یهكێتيى نیشتمانى كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى له كۆبوونه‌وه‌ى حزبه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ پارتيى دیمو‌كراتى كوردستان كرد له‌دواى جه‌ژن و وتى: “له ئێستادا هه‌رێمى كوردستان به قۆناغێكى سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، خه‌ڵكى بارى ئابوورى باش نیه و ڤایرۆسى كۆرۆناش بڵاوه، له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێت ئه‌م هه‌موو كێشه‌یه خراپى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتیشى بێته‌سه‌ر”.
وتیشى: “ناكرێت دوو لایه‌ن به‌یه‌كه‌وه یه‌ك حكومه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رن، به‌ڵام په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته سیغه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كترى”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كێشه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتى ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “كێشه‌كه له‌سه‌ر موماره‌سه‌كردنى ده‌سه‌ڵاته، هه‌ردوولا ده‌یه‌وێت زیاتر موماره‌سه‌ى ده‌سه‌ڵات بكات، ئێمه‌ش پێمان وایه هه‌موو شتێك هه‌بوونى 45 كورسى نیه له په‌رله‌مانى كوردستان، كۆمه‌ڵێك بابه‌تى تریش هه‌یه كه له سیاسه‌تدا پێویسته ره‌چاوبكرێت، پێویست ناكات به‌رپرسى سێبه‌ر بۆ ئێمه دابنێن له حكومه‌ت”.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ره‌خنه‌ى له پارتيى دیمو‌كراتى كوردستان گرت به‌وه‌ى نه‌یتونیوه له‌دواى كۆنگره‌ى یه‌كێتى شێوازێك بدۆزێته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه و وتیشى: ” هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پارتى هه‌ڵوێستێكى ئه‌رێنى له‌گه‌ڵ كۆنگره و به‌رپرسانى كۆنگره و سه‌رۆكایه‌تى نوێى یه‌كێتى نه‌بوو، به‌ڵام له كۆتایدا پێویستبوو پارتى رێگه‌یه‌ك بدۆزیته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئێستا، ده‌بوو بهڕێزانهتر مامه‌ڵه بكه‌ن”.
له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و دوو حزبه ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هیچ واده‌یه‌ك دیارى نه‌كراوه بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دواى جه‌ژن”.
هه‌ر ئه‌مڕۆ كاكه‌مین نه‌جار، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرایكرد، حزبه‌كه‌ى له‌دواى جه‌ژن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه و وتیشى: “قسه‌ى زۆرمان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى دواى جه‌ژن بیكه‌ین”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



