“پێویست ناكات له‌پێناو له‌ناوبردنى تیرۆر هاووڵاتیانى عێراق چه‌كدار بكرێن”

هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق | فۆتۆ: Iraqi Thoughts
وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویستناكات له‌پێناو له‌ناوبردنى تیرۆر هاووڵاتیانى عێراق چه‌كدار بكه‌ین، وتیشى: “سه‌رۆكوه‌زیران جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى چه‌ك له‌ده‌ستى هێزه‌كانى ده‌وڵه‌تدا ده‌كاته‌وه”.
له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌شێك له هۆزه‌كانى عێراق پرۆسه‌ى چه‌كداركردنى خۆیان به بیانووى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش ده‌ستپێكرد، له‌دواى ئه‌و بابه‌ته‌ش تا ئێستا ئامارى رووداوه‌كان له ناوچه‌كانى ئه‌و هۆزانه زیاتر بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لیوا ته‌حسین خه‌فاجى، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند: “مسته‌فا كازمى، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه چه‌ك له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بمێنێته‌وه، چونكه پاراستنى ئاسایشى وڵات ئه‌ركى سه‌رشانى هێزه ئه‌منییه‌كانه، له ئێستادا حه‌شدى عهشایهى هه‌یه كه ئه‌وانیش ئه‌ركى خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن”.
وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى عێراق له‌باره‌ى چه‌كداركردنى هۆزه‌كان و هاووڵاتیان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر پێویستى به چه‌كداركردنى هاووڵاتیان نیه، به‌ڵكو پێویستى به‌وه‌یه هاووڵاتیان هاوكارى هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن، به‌مه‌ش ئه‌توانین تیرۆر سنووردار بكه‌ین”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “چه‌كداركردنى هاووڵاتیان كارێكى راست نیه، به‌تایبه‌ت كه ئێمه هێزى پێویستمان هه‌یه بۆ پاراستنى ئاسایش و له‌په‌ناى ئه‌و هێزانه‌شدا هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



